چۆن لە بەرامبەر بەغدای موفلیسدا چەمانەوە؟
پارەی نەوت دزرا، شەڕی داعش هات، بودجە لە بەغداوە بڕدرا، لە گیرفانی پارتی و شازادەکانی شتێک بۆ خەڵک نەمایەوە، موچە نەما، پرۆژەکان ڕاگیران، نەوتی سپی و ئاو و کارەبا هەر وەک قەیرانی سەرەکی مانەوە و حکومەت لە بەرامبەر داواکارییەکانی خەڵکدا هیچی پێنەکرا.
کاتی خۆی سەرکردەکانی پارتی بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە بەغدا پارەی نییە و موفلیسە و حکومەتی هەرێم نایەوێت پەیوەندی لە گەڵ موفلیسدا هەبێت.
کاتەکە تێپەڕ بوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان مایەپووچ بوو، متمانەی خەڵکی لە دەستدا، کیشە ناوخۆییەکانی گەیشتنە لوتکە، بە ئەمری واقیع بووەتە هەمان دوو ئیدارەیی و هیچی لە حکومەت ناچێت.
بە ئەمریکا و ئێران و لایەنە شیعەکان و ئەم کەس و ئەو کەسی کوردەوە تکایان لە حکومەتی ناوەند کرد تا موچە بە خەڵکە لێقەوماوەکەی هەرێمی کوردستان بدات و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە خەمی خەڵکی هەرێمدا بووە و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی موچەی داوە.
بەرپرسانی باڵای پارتی و بارزانییەکان لە بەرامبەر ئیرادەی خەڵک و بەهێزی بەغدا چەمانەوە و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق شکستی بە هەموویان هێنا و بینرا چۆن لە هەولێر لە بەرامبەر بەغدای موفلیس چەمانەوە و ئەم چەمانەوەش بۆ مێژوو تۆمار دەکرێت.