چوارڕۆژ پێش هەڵبژاردنەکانی هەرێم؛ نێچیرڤان بارزانی لەلایەن دوو سەرۆکی میتەوە پێشوازی لێکرا
نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی، گەیشتە ئەنقەرەی تورکیا و لەلایەن ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میت و هاکان فیدان، سەرۆکی پێشووی میت و وەزیری دەرەوەی ئێستاى تورکیا پێشوازی لێ کرا.
بەپێی کارنامەی سەردانەکەی، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاش کۆبووەوە.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە، تەنها چوار ڕۆژ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ماوە.
شایەنی باسە، لە سەروبەندی خولەکانی پێشووی هەڵبژاردنەکانیش نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەنقەرەی کردووە.