پەیامی ڕاشکاوانەی یەکێتی مامۆستایان بۆ حکومەتی هەرێم سەبارەت بە مووچە
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، دەبێت پڕۆسەی پەروەردە و خوێندن لە ڕیزبەندی یەکەمی بایەخپێدانی حکومەت بێت بە کردار و کێشەی مووچە بە یەکجاری بنبڕ بکرێت.
دەشڵێت، بە پێویستیشی دەزانن بەرزکردنەوەی مووچە بڕیاری لێبدرێت، چونکە ڕاگرتنی پێچەوانەی یاسای خزمەتی شارستانییە و زیانێکی زۆری ماددی بە مامۆستایان و فەرمانبەران گەیاندووە، کە خۆی لە 60 بۆ 120 ھەزار دینار و زیاتر دەدات.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە،کە دەبێت ھەموو ھەوڵێک بدرێت مامۆستایان و فەرمانبەران لە ھەموو ئەو پێشینانەی لە بانکە حکومییەکان دەدرێت سودمەند بن، ھاوشێوەی عیراق، باشترین ڕێگەش بۆ ئەوە ئەوەیە مووچەکان بخرێنە سەر ئەو بانکانە.
لەبەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، زیاتر 60%ی مامۆستایان سودمەند نەبوون لە زەوی نیشتەجێبوون و دەبێت ھەنگاوی پێویست و بەپەلە بنرێت بۆئەو مەبەستە، داواش دەکات کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنرێت، چونکە پڕۆسەی پەرورەدە و خوێندنی باڵا وەک دامەزراوەی تر نییە کە ھەرچۆنێک بێت بەڕێوەبچێت.