پاساوە نابەجێکانی دەسەڵاتی خۆسەپێن سەرجەمیان بەشەرمەزاریەوە هەڵوەرین

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی ڕایگەیاند؛ دەرکەوت پاساوە نابەجێکانی دەسەڵاتی خۆسەپێن سەرجەمیان بەشەرمەزاریەوە هەڵوەرین.

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پیرۆزبایی

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی ،پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکات وهەوڵ ماندووبوونیان لەگەڵ

ڕۆڵ وهەوڵی سەرجەم مامۆستایان بەرز دەنرخێنێت ،سەرەڕای ئەو بارودۆخە ناهەموار و گیروگرفتە زۆرانەی بۆ مامۆستایان و دواخستن و کەوتنی پرۆسەی پەروەردە دروستکران ،بەڵام خوێندکاران ومامۆستایان لەتابلۆی تێکۆشان و هەڵوێستدا ،شکستیان بەو پیلانگێڕییە هێنا.

بۆ هەمووان دەرکەوت پاساوە نابەجێکانی دەسەڵاتی خۆسەپێن سەرجەمیان بەشەرمەزاریەوە هەڵوەرین و مەودای درۆکانیان ڕۆژ بەڕۆژ کورتتر دەبێتەوە هاوشێوەی تەمەنی دەسەڵاتە ناشەرعیەکەیان.

ئەنجامەکانی پۆلی 12 سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیه ،کە دەوامکردنی بەزۆر و لەژێر فشاردا دەرئەنجامەکەی تەنها شکست و ماڵوێرانیە

سەرەڕای بایکۆت بۆماوەی 150ڕۆژ لەگەڵ خۆپیشاندانی بەردەوام دژی ستەمکاری وخۆسەپێنی خۆسەپێنەکان ، بەڵام دەرئەنجامی دڵسۆزی وهەڵوێست هەر سەرکەوتن و پێشکەوتنە.

جارێکی تر پیرۆزبایی لە سەرجەم خوێندکارەکانی پۆلی 12 دەکەین و دەستی ماندووبوونی خوێندکارە پێشەنگەکان دەگوشین

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی