پارتی 17ی لەبیر دەمێنێت؟

پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان تووشی شکستێکی گەورە بووە بەڵام بارزانییەکان دان بەم شکستەدا نانێن.

بارزانییەکان شانازی بەوە دەکەن کە لەم هەڵبژاردنانەدا ژمارەی دەنگەکانی پارتی زیادیکردووە و دەڵێن دوو هێندەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەنگمان هێناوە.

بەڵام کە سەیری ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەین، بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە پارتی تووشی چ شکستێک بووەتەوە.

پارتی لە خولی ڕابردوودا 45 کورسی هەبووە، بەڵام لەم هەڵبژاردنانەدا 39 کورسی بە دەست هێناوە، کە واتە 6 کورسی کەمیکردووە.

پارتی لە خولی ڕابردوودا 11 کورسی کۆتاکانی هەبووە، لەم خولەدا ئەوە نەماوە و ڕەنگە تەنیا مونا قەهوەچی کە بە دەنگی زێرەڤانی سەرکەوتووە، بچێتە پاڵ فراکسیۆنەکەی پارتی.

بە واتایەکی دیکە پارتی لەم خولەدا 17 کورسی لە دەست داوە و چیتر ناتوانێت باس لە زۆرینەی پەرلەمانی بکات.