پارتی هیچ پلانێکی بۆ داهاتووی هەرێم نییە
بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات و پارتی جگە لە شەڕە جنێو و شەڕی میدیایی، هیچی بۆ خەڵک و تەنانەت بۆ لایەنگرانی خۆی نەبوو، نە بەرنامە و پلان و نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە تایبەت مووچە.
پارتی لەم بانگەشەیەدا بە یەک وشە باسی کەرتی تەندرووستی، پەروەردە و کشتووکاڵی نەکرد. باسی ئەوەی نەکرد کە کۆتایی بە قاچاخچێتی دێنێت، باسی ئەوەی نەکرد کە کۆتایی بە گەندەڵی نەوت و دزینی داهاتەکانی دێنێت، باسی ئەوەی نەکرد کە کۆتایی بە دزینی داهاتە ناوخۆییەکان دێنێت.
لە بانگەشەکەی پارتیدا هیچ پلانێک بۆ گەنجان، بێکاری، دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان نەکرا. بە پێچەوانەوە تەنیا هەڕەشە و خۆبەزلزانین و درۆ و دەسکەوتی ناڕاست لە بانگەشەی بارزانییەکاندا هەبوو.