پارتی ناتوانێت مەرجەکانی بەسەر لایەنەکاندا بسەپێنێت

بورهان رەشید گوڵە، پەرلەمانتاری پێشوتری کوردستان: "پارتی ئەو پێگەیەی نەماوە بتوانێت مەرجەکانی خۆی بەسەر لایەنەکاندا بسەپێنێت."

پەرلەمانتاری پێشوتری کوردستان، وتیشی: جارێکی دیکە پارتی ناتوانێت حکومەتێک وەک کابینەکەی مەسرور بارزانی دروست بکاتەوە.

وتیشی: لە کابینەی دەیەم یەکێتی دەتوانێت سەرۆکی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆو وەزارەتی پێشمەرگە و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم وەربگرێت.

بورهان رەشید گوڵە ئاماژەی بەوەش دا: پارتی بە کورسیەکانی خۆی و پێکهاتەکانیشەوە ناتوانێت حکومەتی داهاتوو پێکبهێنێت.