پارتی لە نزیك بنکەکانی دەنگدان خێمە هەڵدەدەن

هەر ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکان پێش ئەوەی بچێتە دەنگدان دەبێ بچێتە خێمەکان بارکۆدێك لە کارتی دەنگدانی دەدەن دەڵێن بەو بارکۆدە دەزانین دەنگ دەدەن بەکام لایەن.

پارتی بەپەلە لە ڕێگای ڕێکخستن و لق و ناوجەکان پلانیان داناوە بەیانی لە نزیك بنکەکانی دەنگدان خێمە هەڵدەدەن هەر ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکان پێش ئەوەی بچێتە دەنگدان دەبێ بچێتە خێمەکان بارکۆدێك لە کارتی دەنگدانی دەدەن دەڵێن بەو بارکۆدە دەزانین دەنگ بەکام لایەن دەدیت.

بەداخەوە بەشێك لە هێزە ئەمنیەکان ترسیان لێ نیشتوە ئەمڕۆ تەواوی ناوچەکانی سەر بەهێزەکانی ناوخۆ و سەربازیەکان کۆبونەوەیان پێ کراوە ، پەیوەندیمان بە کۆمسیۆن و چەندین کەسی شارەزا کردووە وتیان هەر کەس و لایەنێك ئەو کارە بکات پێشێلکاریە و هێزە ئەمنیەکان دڵنیا دەکەینەوە بەهیچ شێوەیەك کەس نازانێت دەنگ بە کام لایەن دەدەن ئەو جۆرە کارانە تەنها بۆ ترساندنی هێزە ئەمنیەکانە ، سیستەمی هەڵبژاردنی ئەم جارە ئەوەندە بەهێزە ئەستەمە و محاڵە کەس بزانێت دەنگت بەکام لیست داوە.