پارتی لەبەردەم شكستێكی گەورەدایە

وتەبێژی فەرمى لیستی ١٢٩ـی یەکێتی نیشمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: پارتی لە دۆخێكدایە كەس ئاواتی پێناخوازێت و لەبەردەم شكستێكی گەورەدایە، بۆیە دەیەوێت كێشە بۆ هەڵبژاردن درووستبكات، دەشڵێت، ئەو دەنگەی بڵاوكراوەتەوە راست نییە و ساختەیە، بۆیە داوا لە داواكاری گشتی دەكەین بێتە دەنگ.

كاروان گەزنەیی وتەبێژی فەرمى لیستی ١٢٩ـی یەکێتی لەبارەى بلاوکردنەوەى دەنگێکى ساختە لەلایەن پەدەکەوە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو.

وتەبێژی فەرمى لیستی ١٢٩ـی یەنەکە ڕایگەیاند، پارتی لە دۆخێكدایە كەس ئاواتی پێناخوازێت و لەبەردەم شكستێكی گەورەدایە، بۆیە دەیەوێت كێشە بۆ هەڵبژاردن درووستبكات.

ەشڵێت، ئەو دەنگەی بڵاوكراوەتەوە راست نییە و ساختەیە، بۆیە داوا لە داواكاری گشتی دەكەین بێتە دەنگ.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ پەدەکە دەنگێکى ساختەى بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە ئەنجامدانى ساختەکارى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم دەکرێت، بەڵام هەرزوو ئەو بابەتە لەلایەن یەنەکەوە ڕەتکراوە.

جێگاى ئاماژەیە، بە وتەى چاودێران ئەو بانگەشەى پەدەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم شکست چاوەڕیی پەدەکە دەکات هەربۆیە دەیەوێت بەو سیناریۆیانە بەربەست بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن درووست بکات.