پارتی تەواوی کوردستانی ڕادەستی بەغدا کرد
ناوبراو وتی کە چارەسەرەکە سادەیە، ئەگەر وەزیری دارایی تەیف سامی، بڵێت ژمارەی فەرمانبەران ئەوەندە هەزار فەرمانبەر زیادیکردووە و ناوی دووبارە هەیە، ئەوا بۆ دەبێت مووچەی ملیۆنێک کەسی شایستە بۆ ببڕدرێت؟
ئاماژەی بەوەشدا؛ باسەکە تەنیا سیاسییە، حکومەتی هەرێم و عێڕاق ڕێککەوتنیان کردووە و هەموو شتێک ڕادەست حکومەتی فیدڕاڵی کراوە، تەنیا ماوە چیاکانی کوردستانیان پێ بدەین، ئەگەر چارەسەریان بوێت سادەیە، بەڵام وەزیری دارایی عێڕاق دەیەوێت شتەکان ئاڵۆز بکات و فەرمانبەرانی هەرێم بەدەست دواکەوتنی مووچەکانیانەوە ماندوو بکات.