١٧ هاوڵاتی بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە شەهید بوون
بە مەیدانی سەردانی سنووری قەزای ئامێدی و دەڤەری بادینانمان کردووە، تەنیا لە یەک هەفتەی رابردوودا سوپای تورکیا ٢٧ جار سنووری گارەی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کردووە.
سەرەتای ئەم ساڵ تاوەکو کۆتایی مانگی شەش، “سوپای تورکیا هەزار و ٧٦ جار هەرێمی کوردستانی بۆردوومان و تۆپباران کردووە؛ ٩٣٪ـی ئەو هێرشکردنە بە فڕۆکەی جەنگی بووە؛ ئەوەی دیکە بۆردوومان بە درۆن و تۆپباران بووە.
لە ئەنجامی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە و بۆردوومان و تۆپبارانەکانی تورکیا، زیاتر لە ١٧٠ گوندی هەرێمی کوردستان بە تەواوی چۆڵکراون و ٦٠٢ گوندیش مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە.