وەیسی بارزانی دۆخی ئەمنی پارتیی شڵەقاندووە
وه‌یسی بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی 10 رۆژه دڵشاد یوسف به‌ڕێوه‌به‌ری دژه تیرۆری كوردستانی سه‌ر به پارتی كه پله‌كه‌ی لیوایه، ناردووه‌ته ماڵه‌وه.
هاوكات به بڕیاری راسته‌وخۆی وه‌یسی بارزانی، نووسینگه گشتییه‌كه‌ی دڵشاد یوسف و سكرتێر و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی لێیه‌وه نزیك بوون، خراونه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه‌وه.
وه‌یسی بارزانی ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و پۆستانه‌ی كه پشكی پارتییه‌كانی سنووری سلێمانی و گه‌رمیان-ن به خه‌ڵكی شاره‌كانی تر و بارزانییه‌كان پڕده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ناوبراو متمانه‌ی به توانا و لێهاتوویی پارتییه‌كانی ئه‌و ناوچانه نییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ندین به‌رپرسی خه‌ڵكی سلێمانی له پۆسته‌كانیان دوورخستووه‌ته‌وه وه‌ك لیوا به‌ختیار جێگری وه‌زیری ناوخۆ، فه‌ریق شیروان به‌رپرسی هێزه‌كانی 80 بووه، به‌هادین حه‌مه سه‌عید جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی ته‌جمید كراوه و لیوا جوامێر كاكه‌یی جێگری مروری گومركی له پۆسته‌كه‌ی لابراوه.
مه‌سرور بارزانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی پارتییه‌كانی سنووری سلێمانی، هاتووه پله‌ی ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی له لیواوه به‌رزكردووه‌ته‌وه و كردوویه‌تی به فه‌ریقی یه‌كه‌م.
به‌شێكی زۆری پارتییه‌كانی سلێمانی دژی ئه‌وه‌ن پله‌ی ناوبراو به‌رزبكرێته‌وه و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، چونكه پێشتر كێشه‌ی ئیداری له‌سه‌ر بووه.
له په‌ره‌سه‌ندنێكی نوێ‌دا 10 لیوا له ئاسایشی گشتی به فه‌رمانی وه‌یسی بارزانی له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
جێی باسه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌یسی بارزانی وه‌ك راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له شوباتی 2021دا، راسته‌وخۆ نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستنی پارتی له‌كار خرا و له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.