وەزیرە بێ دەسەڵاتەکە هاواری لێهەستاوە

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی تر هاواری لێهەستا و ڕایگەیاندووە کە حکومەتە خۆڕاگرەکە پارەی بۆ دابەشکردنی مووچە نییە.

ئاوات شێخ جەناب کە تەنیا دەسەڵاتەکەی ئەوەیە بڵێت پارە لە بەغداوە هاتووە یان نە، ئەمجارەش هاواری لێهەستا و ڕایگەیاندووە کە تەنیا ئەو کاتە مووچە دابەش دەکرێت کە بەغدا پارە ڕەوانەی هەرێم بکات.

ڕاشیگەیاندووە کە داهاتی ناوخۆ تەنیا بۆ حیزبە دەسەڵاتدارەکانە و دەبێت مووچەی کادیر و ئەندامانی ئەوانی پێ دابەش بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمیش دەبێت چاوەڕوانی پارەکەی بەغدا بن.