ویژدانتان هەبێت خەڵک بەو زستانە بێ نەوت و بێ کارەباو بێ بازاڕو بێ پارەو قەرزارە

سۆران عومەر بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەنووسێت:ویژدانتان هەبێت خەڵک بەو زستانە بێ نەوت و بێ کارەباو بێ بازاڕو بێ پارەو قەرزارە.

سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق لەبارەی پرسی مووچەوە پەیامێک ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت؛

١٢ ڕۆژە موچەی مانگی ١١ لەبەغداوە هاتووە بۆ هەرێم، ئەگەر موچەی مانگی ١٠ تان پێ نەداوە بۆ دابەشی ناکەن؟ بۆ هێندە دژی ئەو میلەتەن کە موچەکەی بەبارمتە ئەگرن ؟ ویژدانتان ئەگەر ماوە باجارێک ئازارتان بدات کەخەڵک بەو زستانە بێ نەوت و بێ کارەباو بێ بازاڕو بێ پارەو قەرزارە؟