وتەبێژی هێزەکانى 70: بەبانکیکردن لە بانکە حکومییەکانى عێراق دەکەین

وتەبێژی هێزەکانى 70 وێڕای ئاماژە بەوەی: یەک مووچەخۆرمان نییە بەشداریى 'هەژمارى من ـى کردبێت، وتی: بەبانکیکردن لە بانکە حکومییەکانى عێراق دەکەین .

وتەبێژی هێزەکانى 70 رایگەیاند، لە رێگەى بانکە حکومییەکانى عێراقەوە بەبانکیکردنى مووچەخۆرانیان دەکەن و ‘هەژمارى من’ رەتدەکەنەوە.

ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەکانى 70 بە راگەیاند” یەک مووچەخۆرمان نییە بەشداریى ‘هەژمارى من’ـى کردبێت”.

راشیگەیاند”بڕیارمانداوە بەبانکیکردنى مووچەخۆرانمان لەرێگەى بانکە حکومییەکانى عێراقەوە بکەین، واتا لەرێگەى بانکى حکومیی عێراقییەوە هەژمارى بانکی بۆ مووچەخۆرانمان دەکەینەوە”.

دەشڵێت، “لەگەڵ ئەوەدان مووچەخۆران هەژمارى بانکییان هەبێت”.