هەولێر: بەنزین نییە و کەم ئاوییە

تا دێت کێشە و قەیرانەکانی هەولێری پایتەخت زیاتر دەبن و لە بەردەوامی قەیرانی کەم ئاوی، کێشەی نەبوونی بەنزینیش سەریهەڵداوە.

پارێزگاری هەولێر داوای لەو کەسانە کردووە کە دەتوانن بەنزین هاوردە بکەن موڵەت وەربگرن و وتی کە لە ئێستادا چاوەڕوانی بەنزینی بەغداین بگاتە هەرێم.

ئومێد خۆشناو دانی بە قەیرانی کەم ئاوی لە شاری هەولێردا نا و پاساوی وشکەساڵیی بۆ هێنایەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵی ڕابردوو بەراورد بە دە ساڵی پێشتری باران و بەفری زۆرتر لە هەرێمی کوردستان باریوە.

هەولێر لە ڕووی سیستەمی ئاو و ئاوەڕۆوە لە قەیرانێکی گەورەدایە و لە وەرزی زستاندا بە هۆی لافاوەوە تووشی زیانێکی گیانی و مادەی زۆر دەبێت و لە وەرزی هاوینیش دانیشتووانی هەولێر بە تایبەت گەڕەکە هەژارنشینەکان بە دەست قەیرانی کەم ئاوییەوە دەناڵێنن.