هەولێرییەکان چاوەڕوانی لافاوە هەمیشەییەکە بن

حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتەکەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان چەند ساڵێکە بەو هەموو بەڵێنە هاوینیانەی خۆیان، لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون کێشەی هاتنی لافاوی هەولێر چارەسەر بکەن، ئەمساڵیش بە نمە بارانێک دیسانەوە چەند شەقام و گەڕەکێکی شارەکە ژێر ئاو کەوت و خەڵک داوای هێنانی بەلەمیان لە ئومێد خۆشناوی پارێزگار کرد.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتیان و دانیشتووانی شارەکەی کردووەتەوە کە بە پێی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و هاتنی شەپۆلێکی چڕی باران بارین کە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، هاتنی لافاو بۆ هەولێر دیسانەوە چاوەڕوانکراوە

شارەوانی هەولێر داوای لە خەڵک کردووە لە هەر کێشە و گرفتێکی تایبەت بە لافاودا ئەوان ئاگادار بکەنەوە.

ئەگەر توانای چارەسەری لافاوتان دەبوو، بە هاوین ئەوەتان بکردایە، نەک ئێستا، بە هاتنی لافاو چی دەتوانن بۆ ئەم خەڵکە بکەن؟