هەرێمی کوردستان تەنیا شوێنی زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسانە لە ناوچەکە
شەریف مەنسور لە لێژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە ڕێکخراوی جیهانیی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان، سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە ڕەوشی خەراپی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان، وتی کە لە ئێستادا تاکە شوێن لە ناوچەکە بەدەر لە سوریا، هەرێمی کوردستانە کە ڕۆژنامەنووسانی لە زینداندا هێشووەتەوە.