مەسعود بارزانی پەنای بردەوە هێزەکانی ئەمریکا

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق و هەرێم کردووە.

مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا جارێکی دیکە داوایکرد هێزەکانیان بە تایبەت ئەمریکییەکان لە عێراقدا بمێننەوە.

داواکەی بارزانی لە کاتێکدایە کە هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەولێر زیاتر بووە و لایەنە عێراقییەکانیش لە حکومەت و پەرلەمانەوە داوای دەرکردنی ئەمریکییەکان دەکەن.