مەرگی هەژماری ئەو لە سلێمانی

یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە فەرمی کۆتایی هێنانی پرۆژەکەی مەسرور بارزانیی لە سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان ڕاگەیاند.

ئەم هەڵوێستەی یەکێتی لە پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بووە.

بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی کۆتایی بە پرۆژەکەی مەسرور بارزانی هێنرا و لە بری ئەوە تەوتینی مووچە لە ڕێگەی بانکە عێراقییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت.

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەژماری من بووە بە ڕابردوو و شتێک بەو ناوەوە نەماوە.

ئەم بڕیارەی یەکێتی گەڕێکی نوێی ململانێکانی لە گەڵ پارتی بە دواوە دەبێت و پێدەچێت یەکێتی هەوڵی بەدەستهێنانی هەندێک ئیمتیاز لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لەم ڕێگەیەوە بدات.