مەترسی گەورە کەوتە سەر کارەبای ھەرێمی کوردستان

وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشكرایكرد، رۆژانە نۆ سەد مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕن و لەهەوڵی دابینكردنی كارەبای بیست و چوار كاتژمێریدان.

لەكاتێكدا لەهەرێمی كوردستان رۆژ لەدوای رۆژ كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا كەمدەبنەوە و لە پلانی زیادكردنی رێژەی فرۆشتنی كارەباش چاوەرێدەكرێت زستانی ئەمساڵ كاتژمێرەكانی كارەبا زۆر كەمتر بكرێتەوە.

‏‎ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم دەڵێت، بابەتی فرۆشتنی كارەبا تازە نیە و لە دوو هەزارو حەڤدەوە هەیە و دەڵێت، كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا تا بتوانن بەردەوام بن دەستكراوە كراون برێك لە كارەبا دەفرۆشن و دەشلێت، فرۆشتنی كارەبا دوو سودی هەبوە یەكەم وەزارەتی كارەبا و حكومەتی لەژێر بەرپرسیارێتی كۆمپانیاكان رزگار كردووە و یارمەتی مانەوەی كۆمپانیاكانیشی داوە كەلەرێگەیەوە بەشێك لەو پارانەیان بۆ دەگەرێتەوە كە خەرجیدەكەن.