مووچەی هێزەکەی حسێن یەزدانپەنا بڕا

سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی هێزەکانی ڕۆژ و حسێن ئەزدانپەنای بڕیوە.

پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بارزانییەکان لە هێزەکانی کوردانی سوریا و ئێران بۆ بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆیان کەڵکیان وەردەگرت و مووچەکانیان دەخستە چوارچێوەی مووچەی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە.

عەلی حەمەساڵح ئاشکرای کردووە کە وەزارەتی دارایی عێراق ئەو بڕە پارە بۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی کوردستانی ناردووە، مووچەی ئەو دوو هێزی تێدا نەبووە.