مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی لەسەر موچە مێزەکە بەسەر حکومەتد قڵپ دەکەنەوە
ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی رایده‌گه‌یه‌نێت؛ هه‌مو ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌مماندا كراوه‌یه بۆ وه‌ستانه‌وه دژ به سیاسه‌تی برسیكردن و شكۆشكاندنی موچه‌خۆران و ده‌شڵێت، “دڵنیابن لێناگه‌ڕێین ده‌سه‌ڵات هه‌ر ئاوا گه‌مه‌ی ناڕه‌وا به ژیان و قوتی موچه‌خۆران بكات”.
ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “سته‌م و بێباكی و تاڵانكارییهكانتان؛ گشت چوارچێوه ئاینیی، ئه‌خلاقیی، مرۆڤایه‌تی، نه‌ته‌وایه‌تی و ویژدانییه‌كانی به‌زاندوه”.
راشیگه‌یاندوه، “ماوه‌ی 10 ساڵه، جۆره‌ها میكانیزمی مه‌ده‌نیمان گرته‌به‌ر، تا پێتان بڵێین و تێتان بگه‌یه‌نین، كه فه‌رمون با ئێمه‌ی هاوزمان و هاونه‌ته‌وه و هاونیشتیمان پێكه‌وه به دادپه‌روه‌رانه و ڕێزه‌وه بژین؛ سه‌دان په‌یامی پڕ له ئاشتیخوازانه و مرۆڤدۆستی و كوردانه‌مان بۆ ناردن و دامان به دڵ و گوێتاندا؛ به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێوه له‌و جۆره‌ن كه خودا له قورئانی پیرۆزدا به‌م چه‌شنه په‌سنتان ده‌كات (خَتَمَ اللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَعَلَىٰ سَمْعِهِمْ ۖ وَعَلَىٰ أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ)