لە هەولێرەوە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی دوو هەزار پێشمەرگەی هێزەکانی 70ی یەکێتی دروستکرا

بڕیاربوو ئەمڕۆ پێشمەرگە مووچەی هەردوو مانگى شەش و حەوت پێکەوە وەربگرن، بەڵام زیاتر لە دوو هەزار پێشمەرگەی هێزەکانی 70ی یەکێتی، تەنیا مووچەی یەک مانگیان پێدەدرێت.

بەپێى زانیاریەکان لە هەولێرەوە کێشە بۆ مووچەى ئەو پێشەمەرگانە دروستکراوە.

لە دوو رۆژى رابردوودا بڕی 676 ملیار و 36 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی (ئایار/5) و (حوزەیران/6)ی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق و بڕیاربوو دوو مووچەیان بەسەر یەکەوە پێبدرێت.

شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانکى مەڵکەندى رایگەیاندووە، تەواوی ئەو پێشمەرگانەی ناویان لە بانکەکەمانە، کە نزیکەی پێنج هەزار پێشمەرگەی یەکەی 70 مووچەى مانگى پێنجێیان پێدەدرێت، نزیکەی دوو هەزار پێشمەرگە ناویان تەنیا لە لیستی مانگی پێنجدایە و مووچەی مانگی شەشیان پێنادرێت.

دەڵێت، بە ئێمە وتراوە ئەو پێشمەرگانەی یەک مووچەیان پێدەدەرێت، مووچەی دووەمیان لەگەڵ مووچەی مانگی حەوتدا پێدەدرێت.

له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بەو پێشەمەرگانە وتراوه‌، هه‌ركات هه‌ژمارى من-یان كرد، ئه‌وا له‌گه‌ڵ موچه‌ى مانگى حه‌وت، مووچه‌ى مانگى شه‌شیشیان پێده‌درێت، بەو بیانووە ئه‌مڕۆ له‌كاتى ناردنى مووچه‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ بۆ سلێمانى، ته‌نها مووچه‌یه‌ك بۆ خانه‌نشینى هێزه‌كانى 70ى پێشمه‌رگه‌ نێردراوه‌.