لە نەزەری بنەماڵە دەسەڵاتدارەکاندا تۆ لە کۆیلەیەک زیاتر ھیچی تر نیت!

د. ئیسماعیل نامق نووسی :چێژ وەر بگرە لە پشووەکەت، لە ساڵی نوێ، لە کۆبوونەوەت لە گەڵ ئازیزانتدا.

 

لە درێژەی ئەم نووسینەدا هاتووە:

بەڵام تۆزێک عەقڵت ھەبێت، بەگۆرانی و ھەڵبەزینەوەی شایەر و شایلۆغانی ئەم دەسەڵاتە، لە پارک و گۆڕەپانە گشتییەکاندا ھەڵمەبەزەرەوە.

چونکە لە نەزەری بنەماڵە دەسەڵاتدارەکاندا تۆ لە کۆیلەیەک زیاتر ھیچی تر نیت، ماف و کەرامەت و چارەنووست وەکو کارەباکەیانە لە زستاندا،ئاوەکەیانە لە ھاویندا،مووچەکەیانە لە ساڵدا.

جا ئیتر بۆچی خۆت بێئاگا ئەکەیت و بە ھەڵبەزینەوەت رووی ناشرینی ئەم دەسەڵاتە نمایش دەکەیت و لە قاڵبێکی جواندا پیشانی دنیای دەرەوەی ئەدەیت.