قوربانییانی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

دەیان ساڵە سوپای تورکیا چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستانی بە هاوکاری پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بارزانییەکان داگیر کردووە کە ئەم داگیرکردن و بۆردومان و هێرشانە سەدان قوربانیی لێکەوتووەتەوە.

لە 33 ساڵ و شەش مانگی ڕابردوودا 702 کەس لە هەرێمی کوردستان بە هۆی بۆردومان و هێرشەکانی تورکیاوە کوژراون و بریندار بوون.

لەو قوربانییانەش 344 کەس کوژراون و 358 ی دیکەش بریندار بوون. لە ناو قوربانییەکانیشدا 194 منداڵ هەبووە.

448 کەس لە قوربانییەکانی دەستی تورکیا لە ڕەگەزی نێر و 204 کەسیان لە ڕەگەزی مێ بوون.

پارێزگای دهۆک زیاترین ژمارەی قوربانیی هەبووە کە 306 کەس بووە. پارێزگای هەولێر بە 242 کەس و سلێمانی بە 114 کەس لە پلەکانی دواترەوە ناویان هاتووە. هەروەها ناوچە کوردییەکانی پارێزگای نەینەواش 40 قوربانی هەبووە.

لە کۆی ئەو 702 قوربانییەش 333 کەس لە لایەن فڕۆکەی شەڕکەرەوە، 102 کەس بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 140 کەسیان بە تۆپباران کراونەتە ئامانج.