قسە ناڕاستەکەی هۆشیار زێباری

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە هۆی لێدوانێکەوە سوپاسی سەرۆکی ڕەوتی سەدری کردووە، لە کاتێکدا قەد شتی وا نەبووە و قسەی واش نەکراوە.

هۆشیار زێباری ڕایگەیاندووە کە موقتەدا سەدر تاکە لایەنی شیعەیە کە بە ئاشکرا سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێرانی بۆ سەر هەولێر کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەدر هیچ کات لێدوانی نەداوە و تەنیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس و لە ڕۆژی 17 ی مانگ باسی لێخۆشبوون و دۆعاکردنی کردووە و بابەتەکە بە تەواو ئائینییە.

خەڵک خوێندەوارییان هەیە و بەدواداچوون بۆ بابەتەکان دەکەن و قسە ناڕاستەکەی هۆشیار زێباری بەم جۆرەش بە درۆ خراوەتەوە.