فەرمانی دەستگیرکردن بۆ مەسعود کۆیلە دەرچوو
بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاوبوونەتەوە، ناوبراو بەغدای بەرەو هەولێر بەجێهێشتووە.
مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری پێشوی گۆڕان بوو، دواتر چوە ناو پارتی و بەردەوام لە گوتار و قسەکردن و نوسیندا، مەسعود بارزانی بە مەرجەع ناودەبرد.
دواتر بە بڕیاری مەسعود بارزانی کرایە بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق و دواجار بە هۆی گەندەڵی و دزییەوە لە کارەکەی دەرکرا و ئێستا لە بەر ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، لە بەغدا ڕایکردووە و دەوترێت لە هەولێرە.
لە لایەن دەستەی نەزاهە و پۆلیسی عێراقەوە قەدەغەی چونەدەرەوەی وڵاتی خراوەتەسەر.
هەریەکە لە سکرتێر و بەرپرسی نوسینگەکەشی لەو دزی و گەندەڵییەوە تێوەگلاون، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەداناوە ئەو گەندەڵییانەی ئەنجامیانداوە بە ئاگاداری و بڕیاری مەسعود حەیدەر بووە.
لە دوای هۆشیار زێباری وەزیری پێشوی دارایی عێراق، ئەمە دووەم بەرپرسی پارتییە لە بەغدا لە سەر دزی دەردەکرێت.