فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیادەكەمەوە ئەگەر هەژماری ئەوانت هەبێت بەبێ‌ پرسی خۆت پارەت لێدەبڕن

عیزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كاروباری غاز لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی كوردسات ڕایگەیاند: “فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیادەكەمەوە ئەگەر هەژماری ئەوانت هەبێت بەبێ‌ پرسی خۆت پارەت لێدەبڕن.”

عیزەت سابیر وتیشی: تەوتینی لێدەرچێت خەڵكی كوردستان متمانەی بە بانكەكانی هەرێم نییە.

ڕاشیگەیاند: فەرمانبەرانی هەرێم هیچ مافێكیان لەڕێی هەژماری منەوە دەستناكەوێتەوە.

وتیشی: فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دڵنیادەكەمەوە، ئەگەر هەژماری من، هەژماری ئەوانت هەبێت، پارەی كارەبات لابێت لێتدەبڕێت، باجت لابێت لێتدەبڕێت، موخالەفەی مروریت هەبێت لێی دەبڕێت، چیپێكی لەسەرە لەكوێبیت ئەتدۆزێتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا: ئەو پاشەكەوتەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش بە یەك بڕیاری سەرۆكی حكومەت دەڵێت، قەرزیان لای من نییە بڕۆن لە بەغداد وەریبگرنەوە.

بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: تۆ هەرچی مافێكت هەیە لەڕێی هەژماری منەوە ناتوانیت وەریبگریت، بەڵام حكومەتی هەرێم چۆن بیەوێت لە حسابەكەت پارەكەت لێدەلبڕێت، بەبێ‌ ئەوەی پرس بەخۆت بكات.

عیزەت سابیر ئاماژەی بەوەش دا: تەوتینی لێدەربچێت، خەڵك لە هەرێمی كوردستان متمانەی بە بانك نەماوە، حەقی خۆیەتی چونكە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم دڵنیایەكی نەدا بە خەڵك كە بانك بە مانای وشە بانكە. بانك بۆ ئەوە دروستكراوە پارێزگاری لە پارەكەت بكات، كە لە ماڵەوە داتنا خەڵك دەیبات، ئەگەر لە بانك دایبنێیت پارێزگاری لێدەكات و سودی دەچێتە سەر، بەڵام ئەو لە بانكدا پارەكەت دەبات، بۆیە خەڵكی كوردستان متمانەی بە بانك نیە.