عەلی باپیر: ئەم دەسەڵاتە رادەگرین لە چەواشەکاریی خەڵک

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە لە کەرنەڤاڵی لیستی کۆمەڵی دادگەریی لە سلێمانی لەبارەی دروشمی حزبەکەیان رایگەیاند، "کە دەڵێین رایاندەگرین مەبەستمانە ئەم دەسەڵاتە رادەگرین لە چەواشەکاریی خەڵک".

وتیشی: رایاندەگرین بۆ ئەوەی چیتر داهاتی هەرێمی کوردستان تاڵان نەکرێت، هەروەها رایاندەگرین با چیتر پاڵاوگە نایاساییەک خەڵکی کوردستان نەخنکێنیت”.

رایاندەگرین بۆ ئەوەی خراپەکاری لە کوردستان کۆتایی پێبێت، رایاندەگرین با چیتر دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان بێ کار نەبن”.