شنیار ئەنوەر: هیچ حزبێکم نەدیووە هێندەی پارتی دوژمنی کوردبێ
شنیار ئەنوەر نووسی: هەربەجدی پارتی تێری نەخوارد لە سینارێۆ دروستکردن.
ئاماژەی بەوەش دا: سوپای تورکیا لە ڕێگەی ھێرشێکی سەربازیەوە نەھاتۆتە کوردستان بەڵکو لە ڕێگەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ڕێنوین کراوە و پێشڕەوی کراوە تا لە کوردستان بنکە و بارەگا بکاتەوە.
زیاتر وتی: بەهیوام ڕۆژێک بێت کە پارتی بەتوندترین شێوە سزابدرێت وە بەخیانەتی گەورەی نیشتیمانی دادگای بکرێت؟ هیچ حزبێک و سیاسیەکم نەدیووە هێندەی پارتی و سەرکردەکانیان دوژمنی کوردبن. بنەماڵەی بارزانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان لە ٣١ ئابدا سەدامیان هێناو شانیان ماچ کرد وا ئەمڕۆش خۆیان بازاڕی هەولێر دەسوتێنن و بەزۆر بێتاوانێک دەهێنن و تاوانباری دەکەن.