سەرۆکی حکومەت بە پارەی نەوت و قوتی خەڵک سەرقاڵی خۆ نمایش کردن و دروستکردنی میدیایی خاڵیی لە مەعریفە و مۆڕاڵە
نامەیەکی کورتی کراوە بۆ ئاڤا میدیا؛
سەرەڕای شکستەکانیان لە حوکمڕانی، بێمووچەی خەڵکی کوردستان، سزادانی ئیداری پشگوێخستنی بە ئەنقەستی سلێمانی، سەرۆکی حکومەت بە پارەی نەوت و قوتی خەڵک سەرقاڵی خۆ نمایش کردن و دروستکردنی میدیایی خاڵیی لە مەعریفە و مۆڕاڵە، لە چەند رۆژی رابردوو لەسەر راسپاردەی سەرۆکەکەی، لە جیاتی دڵدانەوە و داوای لێبوردن لە سلێمانی، هەر لە دەسپێکی پەخشیدا، چەند کەسێکی سواوی (بەناو خەڵکی سلێمانی) کارمەندی ئاڤا میدیا خاڵی لە هەموو شتێ، بەردەداتە گیانی ناو و خەڵکی شارێک کە سەرتاپای قوربانی و کۆڵەندەدانە، ، بینیمان و چاوەڕێ بوین بە کوێدەگات ئاراممان گرت بەڵام ئیتر کاتێتی، هەر بۆیە لەم کەمپینەوە، بیری سەرۆکی حکومەت و بەرێوبەرانی کەناڵەکەی دەخەینەوە، پێتان دەڵێین بێ حورمەتی حوکمڕانیتان باش، بێحومەتی میدیاییات راگرن، لەمرۆوە دەکەونە بەر نەعرەتەی دەنگی رەشەبای رقیی سلێمانی و سزاتان دەدات.
داوا لە هەر کەسێک دەکەین کە ئەم نامەیە دەبینی راستەوخۆ ئەم هاژتاگە دابنێ و ئانفۆڵۆی پەیجەکانی ئەم میدیایە بکات..