سەردەمی ئەم منداڵانە.. سەردەمی تاریکی و تاڵانی / عەلی حەمە ساڵح

ئەم زوڵم و ستەمە.. منداڵێکیان کەناڵە ئاسمانیەکەی دەباتە قۆناغێکی دیکەو تێچوی (١٦ ملیۆن دۆلارە) و خەرجی مانگانەشی ملیۆنێک دۆلارە! لەکاتێکدا باوک و مام و حیزبەکەشی چەندین کەناڵیان هەیە!! چونکە ئەمیش حەزی لە کەناڵی خۆیەتی!

ئەوی دیکەش، زانکۆ و بانک و کەناڵ و ڕێکخراو و دەزگاو کۆمپانیاو بەبەهای هەزاران ملیۆن دۆلار زەوی هەیە!

باوکی (١٣ ملیۆن) مەتر زەوی پێداوە بەهاکەی (٦ ملیار دۆلارە) “شەش سەد هەزار” دەفتەر! لە هەولێری بێ ئاودا چواردە دەریاچەی دەستکردی تێدایەو ڤێلایەک دەداتە (١٠ ملیۆن دۆلار) حەلبوسی لەوێ دووی کڕیوە…

ئامۆزایەکی دیکەیان پاڵاوگەی نەوتی هەیە بایی ملیارێک دۆلارە!! “سەد هەزار دەفتەر” جگە لە چەندین پرۆژەی دیکە! ڕۆژانە سەدان تانکەر ڕەوانەی تورکیا دەکەن..

خەرجی هەفتەی مێرمنداڵێکیان لە دوبەی “٢٢ دەفتەر”.

مەعقولە لە شاری خورما” مدینە نخلە” ڤێلایەک بکڕیت بەهاکەی “٤٥ ملیۆن دۆلار” بێت… ساڵی جارێک بڕۆیت و دەیان کەس خزمەتی بکات!!

زەویەک بەنایاسایی لەسەر منداڵێکیان تاپۆ کراوە بەرامبەر هۆتێل ڕۆتانا- هەولێر(٥٠٠ هەزار) مەترە… بەهاکەی (٧٠٠ ملیۆن) دۆلارە! ئەی هاوار…

لە کڕینی دەیان موڵکی دیکە لە ئەوروپاو ئەمریکا و دوبەی بگەڕێ.

ئەمانە بگەن بە حوکمڕانی و حوکم بکەن، تاریکترین سەردەمی حوکمڕانی دەبێت، چاویان کردوەتەوە ملیۆنان دۆلارو پاسەوان و سامانی دونیا دەبێت، لە ئازاری خەڵک تێناگەن..

تێبینی: ئەوانەی ئەو دیویش، لەقاچاخی و زەوی و بردنە دەرەوەی پارە هەمان شتە، بەڵام هێشتا نەوەی سێیەمی ئەمان گەورە نەبوە. نەوەی دوەم خۆی خاوەنی زەوی و مەرزو قاچاخی و هەموو شتە.