سێ باڵەکەی پارتی

ماوەیەکە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە. لە ساڵی 2022 و بە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14 ی پارتی، مەسرور بارزانی دەستی بە سەر تەواوی جومگە هەستیارەکانی پارتیدا گرت و هەوڵەکانی بۆ پەراوێزخستنی نێچیرڤان بارزانی چڕتر کرد.

پارتی تا ئەم ماوەیە دوو باڵ بووە، باڵەکەی نێچیرڤان بارزانی و باڵەکەی مەسرور بارزانی. لە پاش کۆنگرەی 14 باڵەکەی نێچیرڤان بارزانی بە تەواوی لاواز بووە و جگە لە هەندێک بەرژەوەندی ئابوری نەبێت، شتێکی ئەوتۆی لە ناوخۆی پارتیدا بە دەستەوە نەماوە و لە سەرۆکایەتی هەرێمیش دەسەڵاتەکانی بە تەواوی سنوردار کراوە و کەوتووەتە ژێر کاریگەری بارەگای بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانییەوە.

ئێستا کێشە کەوتووەتە ناو ماڵی مەسعود بارزانییەوە. کوڕەکانی مەسعود بارزانی ناڕەزایەتی توندیان لە بەرامبەر پاوانخوازییەکەی مەسرور بارزانی دەربڕیوە. ئێستا مەسعود و وەیسی و مەلا مستەفای بارزانی بوونەتە باڵێکی نوێ.

ماوەیەکە مەسعود بارزانی لە لایەن مەسرور بارزانییەوە وا پەراوێز خراوە کە شارەزایان بە کودەتای سپی مەسرور بارزانی لە دژی ئەو ناوی دەبەن. هەر ئەمەش وایکردووە کە کوڕەکانی تری مەسعود بارزانی دژی ئەمە بێنە دەنگ.

وەیسی بارزانی کۆنتڕۆڵی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای پاراستن و دژە تیرۆری پارتی کردووە و مەلا مستەفاش دەڤەری بادینانی پێ ڕاسپێردراوە.

ئێستا پارتی کەوتووەتە دۆخێکی دژوار و ئەمەش پێمان دەڵێت کە پاشەرۆژی ئەو حیزبە لە پاش نەمانی مەسعود بارزانی باش نابێت.