سۆران عومەر: پێویستە دەستبەجێ حکومەتی هەرێم دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ بکات

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی ٩ ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەبانکی کردنی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم ڕایگەیاندووە: حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی نۆی دواخستووە پێویستە دەستبەجێ حکومەتی هەرێم دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ بکات .

وتیشی: دەبێت حکومەتی فیدراڵ هەژماری بانکی بۆ یەک ملیۆن و ٢٠٢ هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە و مووچەکانیان بخرێتە سەر ئەو هەژمارە بانکییە، لە ڕێگەی ئەو بانکانەی کە سەر بە بانکی ناوەندین و لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە فەرمی ناسێندراون.

ڕاشیگەیاند: لەدوای جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، هەردوو حکومەت پابەند دەکرێن بەوەی بە زوویی هەژماری بانکی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێتەوە، گرفتی دواکەوتنی مووچە بە تەواوی چارەسەر دەبێت.