سۆران عومەر : بانكی رافیدەن هەنگاوەكانی تەوتیكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەستپێكرد
بە وەزیری دارایم وت چاوەڕێی هەرێم مەكە چونكە نایەوێت تەوتین بكات
فەرمانبەرانی هەرێم لە تەواوی خزمەتگوزاری بانكە فیدراڵیەكان سودمەند دەبن “دڵنیابن تەوتین دەبێت بكرێ و چارەسەری كۆتاییە بۆ كێشەی موچە”
لە 6ی ئابی 2024 داوام لە وەزیری دارایی كرد، چاوەڕێی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەبێت بۆ وەرگرتنی زانیاری موچەخۆرانی كوردستان و، تەوتین كردنی موچەكانیان لە بانكە فیدراڵیەكانی عێراق، چونكە حكومەتی هەرێم وەڵامناداتەوەو نایەوێت تەویتن بكات، پێویستە دواین لیستی موچە، كە لیستێكی پاككراوە بوو لە ناوی دووبارەو ناو وەهمی، ئاڕاستەی بانكی فیدراڵی بكات بۆ تەوتین، خۆشبەختانە بانكی رافیدەین دەستی بە هەنگاوەكانی تەوتین كردووەو هەموو هەنگاوە پێویستەكانیان ناوە بۆ تەوتینكردمی موچە، لەسەر ئەوبنەمایەش فەرمانبەرانی هەرێم لە تەواوی خزمەتگوزارییەكانی بانكە فیدراڵییەكان كە 18 خزمەتگوزارییە سودمەند دەبن، بە قەرزو پێشینەو تەواوی خزمەتگوزاریەكانی ترەوە.