سکاڵا لە بەغدا تۆمار دەکرێت

ناڕەزایەتیەکان بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان فراوان دەبێت و سکاڵا لە بەغدا تۆمار دەکرێت.

ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند: “داوا لە لایەنەکان دەکەم ئەنجامى هەڵبژاردن قبوڵ نەکەن و با بڕۆینە بەغدا.”

ڕاشیگەیاند: لەم هەڵبژاردنەدا میللەت سزادراو دەسەڵات خەڵاتکراوە.

ئاماژەی بەوەش دا: لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستاندا دەستێکى دەرەکى لە بەرژەوەندى لایەنێک ساختەکاریى کردووە.