سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ئاماده‌نییه بچێته به‌رده‌م دادگا و له هه‌ولێره
دوای ئەوەی تۆمارێکی دەنگی حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاوبووەوە کە باس لە وەرگرتنی پارە و زەوی و ئۆتۆمبێل دەکات، ڕۆژی چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەین.
به‌پێى هه‌واڵى به‌شێك له میدیاكانى عێراق، دادگا چەندین جار حەیدەر حەنوونی ئاگادارکردووه‌ته‌وه بۆ ئامادەبوون لەبه‌رده‌م دادگا، بەڵام سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئامادە نەبووە بچێته دادگا. پێشتر حەیدەر حەنوون لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی لە هەولێر، زیا جەعفەر، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی تۆمەتبار کرد بە هێرشکردنە سەری و پەردەپۆشکردنی دۆسیەی دزیی سەدە.