زۆرێك لە سەركردەكانی بەعس بە ئازادی تەواو و خۆشگوزەرانی لە هەولێر ژیان دەگوزەرێنن
گرنگترین تەوەرەکانی لێدوانی ئەدهەم بارزانی:
لەدوای 33 ساڵ لە حوكمڕانی بارودۆخی كوردستان زۆر خراپە.
حكومەتی هەرێم خزمەتی گەلیان نەكردووە و نیشتیمانی بونیان لەدەستداوە.
لەماوەی داهاتوودا ڕەنگە بزووتنەوەیەك بەناوی ڕزگاری نیشتیمان بێتە ئاراوە چونگە گەلی كوردستان چیتر بەرگەی ئەم بارودۆخە ناگرێت.
تاكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان كەس لەسەر گەندەڵی سزا نەدراوە.
دوورخستنەوەی سوپای تورکیا لە باشوری کوردستان و خاکی عێراق زۆر قورس بووە.
پەیوەندی نێوان كوردستان و ئیسرائیل شتێكی نە شاراوەیە.
پارتی ڕێگریم لێدەكات و نایەڵێت منداڵەكانم ببینم و سەرەدانم بکەن و سەردانی زێدی خۆم بكەم
توركیا ڕووبەر و خاك و ناوچەیەكی زۆری لە كوردستان داگیركردووە.
پێویستە لەسەر حكومەتی بەغدا و هەرێم هێزەكانی توركیای دەربكەن.
حكومڕانی لە كوردستان بووە بە بنەماڵەیی و من دژی حكومڕانی بنەماڵەم.
گەندەڵی لە کوردستان لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووە و ڕێژەکەی دەگاتە زیاتر لە 300%”
بەپلانی پارتی بڕیاری دەستگیركردنم بۆ دەرچوو تاكو لە خۆ كاندیدكردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دووربخرێمەوە.
هیچ حزبێك لە ئێستادا بەناوی حـ.ـزبوڵای شۆڕشگێری کوردی یا کوردستانی بونی نییە ئەوەی لە راگەیاندا ئاماژە پێدەکرێت پیلانی دەزگا سیخوریەکانە..
ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەكیان نییە كە باس لەوە دەكەن من دووبارە حـزبوڵای شۆڕشگێری کوردستانم پێكهێنابێتەوە.