رێکخراوێکی تورکیا لە عەفرین بۆ پێدانی خۆراک منداڵان ناچار دەکات ئاڵای تورکیا بەرزبکەنەوە

رێکخراوێکی خێرخوازی تورکیا لە سنوری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان لە بەرامبەر پێدانی خۆراک منداڵان ناچار دەکات ئاڵای تورکیا بەرزبکەنەوە و سرودی نیشتیمانی ئەو وڵاتە بڵێنەوە.

لەمبارەیەوە، روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، ژمارەیەک لە فەرمانبەران و کارمەندانی یەکێک لە رێکخراوە خێرخوازییەکانی تورکیا لە ناو ئاوارەکانی دانیشتووی کەمپی ئیحسان لە سەر رێگەی شارۆچکەی راجۆ لە دەوروبەری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای پارێزگای حەلەب، ژمارەیەک منداڵیان ناچارکردووە لە بەرامبەر پێدانی خۆراک، لەگەڵ وتنەوەی سروودی نیشتیمانی تورکیا، ئاڵای تورکیاش بەرزبکەنەوە.

راشیگەیاندوە، ئەو حاڵەتە یەکەم جارە رێکخراوە مرۆیی و خێرخوازییەکانی تورکیا لەناو ئاوارە و خەڵکی لێقەوماو کە لە کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستان نیشتەجێن ئەنجامبدەن،

ئەوەش پێچەوانەی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤیشە.