د.بڕیار رەشید: بانكی رەشید لە سلێمانی دەکرێتەوە
د. بڕیار ڕەشید ئاماژەی بەوەدا، دوای هەوڵە بەردەوامەكانمان بۆ كردنەوەی لقی بانكە فیدراڵییەكان لە هەرێمی كوردستان، دواجار توانیمان رەزامەندی بانكی ناوەندی عیراق و وەزارەتی دارایی عیراق وەربگرین بۆ كردنەوەی لقی بانكی رەشید لە پارێزگای سلێمانی.
وتیشی، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندییەكە قۆناغی دواتر شوێنێك بە كرێ وەردەگیرێت بۆئەوەی بۆ بانكەكە بەكاربهێندرێت، بۆ ئەومەبەستەش وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان و نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەین شوێنێك بۆ بانكەكە دابین بكەین تا گرفتیان بۆ دروست نەبێت و كاروبارەكانیان خێراترببێت.