دەنگی درۆنەکان
زەنگی مەترسی لە سەری ڕەش لێدراوە و دەنگی درۆنەکان لە ئاسمانەوە دەبیسترێت، چالاکوان و رۆژنامەنووس قادر نادر ڕایگەیاندووە کە درۆنەکان هەستیارترین شوێنی سەری ڕەشیان کردووەتە ئامانج کە بارەی ئاسایشی گشتی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی لێیە.
هەواڵی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لە هەڵهاتنی بارزانییەکان دەکەن، بە پێی زانیارییەکان ئەوان پێشوەختە ئاگاداری ئەگەری هێرشەکان بوون و زۆربەیان بەرەو گوندی دۆرۆ هەڵهاتوون.
زۆر دەمێکە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان باجی هەڵەکانی بنەماڵەی بارزانی دەدەن، لە ڕیفراندۆمەوە تا ئابوری سەربەخۆ و نموونەکانیتر. ئەمجارە درۆن ئاراستەی بنەماڵەی بارزانیی گۆڕاوە و چیتر هاووڵاتیان ناکرێنە ئامانج. ڕەنگە بنەماڵەی بارزانی نەتوانن هەڵە بکەنەوە و تاکی کورد باجەکەی بدات.
بارزانییەکان دوو هەڵەی گەورەیان کردووە، بوونەتە جێبەجێکاری سیاسەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی لایەنە عێراقییەکان و ئێران و هەروەها بەردەوام هەڕەشە لە حکومەتی بەغدا دەکەن، ئەمەش بە ئاسانی بۆیان ناچێتە سەر و بە یەکەم درۆن کەوتنە هاوار و داوای هاوکارییان لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد و هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە، وەک چۆن لە کاتی هەڕەشەکانی داعش بۆ سەر هەولێر ئەمریکییەکان هیچ هاوکارییەکی مەسعود بارزانییان نەکرد.