دەزگای خێرخوازی بارزانی یارى بەهەستى کرێنشینان دەکات

کۆمەڵەى داکۆکى لە مافى کرێنشینان لقى هەولێر رایگەیاند، دەزگای خێرخوازی بارزانی یارى بەهەستى کرێنشینان دەکات و دەستکاری ئەو یەکانەی کردووە کە دراونەتە کرێنشینان و وەک بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاریهێنا.

کۆمەڵەى داکۆکى لە مافى کرێنشینان لقى هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فۆڕمى ئۆنلاینیان بە خەڵک پڕکردەوە بۆ ئەوەى یەکەى نیشتەجێبونیان پێبدەن، بەڵام بەداخەوە یارییان بە هەستى ئەو خەڵکە کرد و دواتر درا بە دەزگاى خێرخوازى بارزانى و وەک بانگەشەى هەڵبژاردن بەکارهێنرا.کۆمەڵەى داکۆکى لە مافى کرێنشینان لقى هەولێر ئاماژە بەوەدەکەن، رەخنەى تەواویان لە وەزیرى ئاوەدانکردنەوە هەیە و یارى بە هەستى کرینشینان کرد، هەم حکومەت و خودى سەرۆکى حکومەت نەدەکرا دزى لە چینى کرێنشیتان بکەن بەسەر کەسوکارى شەهیدان دابەشى بکەن.

ئێستا هاتوون کۆمەڵێک موزایەدەى سیاسى بەسەر کرێنشینان دەکەن و بەڵێنى پێدانى زەوى و یەکەى نیشتەجێبەبوونیان پێدەدەن ئەو بەڵێنەشکە داویانە ئێمە دەپرسین لەکوێ جێبەجێتان کردووە.لەماوەى رابردوودا حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا، بە دروستکردنى 20 هەزار یەکەى نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان، لەسەرتاسەرى هەرێمى کوردستان پرۆژەکە لەلایەن حکومەت پاڵپشتیدەکرێت و لەمانگى تەمووزى ساڵى 2022، 90 هەزار و 162 فۆڕم لەلایەن کرێنشینان پرکرایەوە، بەڵام تا ئێستا لە زۆربەى ناوچەکان دەست بەجێبەجێکردنى پرۆژەکان نەکراوە.