دزییەکی گەورە لە هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ پاڵاوگەی کار ئاشکرا دەبێت

گەندەڵییەکی گەورە لە هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ کۆمپانیای کار ئاشکرا دەبێت وسێ فەرمانبەری کۆمپانیای نەوتیی باکووریش دەستگیردەرێن

سۆران عومەر ئەندامی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دزییەکی گەورە لە هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ پاڵاوگەی کار ئاشکرا دەبێت و سێ فەرمانبەری کۆمپانیای نەوتیی باکوور دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیای نەوتیی باکوور کاتێک ڕۆژانە نەوتی بە بۆری هەناردەی پاڵاوگەی کار کردووە تاوەکو بۆ عێراقی بپاڵێون، بەڵام لەو ڕێژەی کەناردویانە لەوە کەمتریان تۆمارکردوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسایشی نیشتمانی عێراق و دەستەی دەستپاکی پاش کۆکردنەوەی بەڵگە چونەتە سەر کۆمپانیای نەوتیی باکوور و سێ کەسیان دەستگیر کردووە کە لەسەر بژمێری ناردنی نەوتەکەن