خراپترین سەرۆک وەزیرانی مێژووی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕوانگەی حیزب و لایەنە سیاسییەکان و خەڵکەوە بە خراپترین سەرۆک وەزیرانی مێژووی 33 ساڵەی حوکمڕانی کوردی دادەنرێت.

مەسرور بارزانی تاکە سەرۆک وەزیرانێکە کە ئەوەی باسیکردووە بە درۆ دەرچووە و کەمتر بەڵێنێکی هەیە کە جێبەجێ کرابێت.

لەم کابینەیەی کە مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی کردووە، 10 موچەی موچەخۆران دابەش نەکراوە و لێبڕینی موچە بووە داهێنان و 10 موچە بە لە سەدا 18 و 21 لێبڕینەوە دابەش کران.

قەرزەکانی هەرێمی کوردستان لە کابینەی مەسرور بارزانیدا بۆ 31 ملیار دۆلار بەرز بووەتەوە و باج و سەرانەی سەر خەڵکیش بە ڕێژەی لە سەدا 621 زیادی کردووە.

لە سەردەمی سەرۆکایەتی مەسرور بارزانیدا خزمەتگوزارییەکان بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، بە جۆرێک کە خەڵک نە ئاو و نە کارەبا و نە سووتەمەنی پێویستیان هەبووە.

هەروەها لەم کابینەیەدا ڕێژەی بێکاری بۆ لە سەدا 20 زیاد بووە و ڕێگاوبانەکانیش لە خراپترین دۆخی خۆیاندان.