حکومەتە فێڵبازەکەی هەرێمی کوردستان

پەرلەمانتارێکی کوردی پەرلەمانی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە فێڵباز ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە تەنانەت فێڵ لە شەیتانیش دەکات.

سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە پڕە لە ناوە وەهمی و ناڕاستەکان و هێشتا پاک نەکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە حکومەتی هەرێم بۆ بەردەوامیدان بە گەندەڵییەکانی خۆی پێداگری لە وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان لە بانکەکانی پەیوەندیدار بە خۆیەوە دەکات و نایەوێت مووچە لە ڕێگەی بانکەکانی سەر بە حکومەتی عێراقەوە بدرێت.