حکومەتەکەی پارتی بە دوای نانەوەی کێشەیە لەگەڵ بەغدا

تەیف سامی ڕایگەیاند؛ جگەلە 320 ملیارى داهاتی نانەوتی، تائێستا هەرێم داهاتی نەوتی ڕادەست نەكردووە و ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە حکومەتەکەی پارتی لە هەولێر نایەوێت پێوەندییەکان ئاسایی بێت و بە دوای کێشەوەیە.

لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند :لە دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم داهاتی نەوتی ڕادەستی خەزێنەی گشتیی حكومەتی ناوەندی نەكردووە.

بەپێی قسەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم بە 13 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت، بەڵام حكومەتی هەرێم هیچ داهاتێكی نەوتی ڕادەست نەكردووە و تا ئێستا تەنیا 320 ملیار دینار داهاتی نانەوتی ڕادەست كردووە.