حکومەتی هەرێم نایەوێت ڕێگەچارە بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم بدۆزێتەوە

ئەندامێکی هاوپەیمانی نەسر ڕایدەگەیەنێت، کە حکومەتی هەرێم نایەوێت ڕێگەچارەیەک بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم بدۆزێتەوە.

عەقیل ردینی ئەندامی هاوپەیمانی نەسر، بە ئاژانسی مەعلومەی ڕایگەیاندووە،لایەنی کوردی ڕێگە بە سوپای عێراق نادات ناوچە داگیرکراوەکان لەدەست تورکیا ئازاد بکات، هێزەکانی هەرێمیش ئەو ڕۆڵە ناگێڕن.

ئاماژەی بەوەشکردووە،حکومەتی هەرێم نایەوێت چارەسەرێک بۆ ئەم پرسی داگیرکارییەکانی تورکیا بدۆزێتەوە.

بەوتەی ئەندامەکەی هاوپەیمانی نەسر “حکومەتی هەرێم دەستی هەیە لە دەستدرێژی تورکیا بە درێژایی 150کم بۆ ناو خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەویش بە پێشێلکردنی هەموو ڕێککەوتنە سیاسی و ئەمنییەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد”بوونی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوخاکی هەرێم بەبێ هیچ بەرەنگاربوونەوەیەکیان ئاماژەیە بۆ هاوکاریی لایەنی دەسەڵاتداری حکومەتی هەرێم لەگەڵ تورکیاو ئەوان گڵۆپی سەوزیان بۆ تورکیا هەڵکردووە.