حکومەتی هەرێم فێڵ لە شەیتانیش دەکات

حکومەتی هەرێم فێڵ لە شەیتانیش دەکات و ناوی ئەو پێشمەرگانەشی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە کە وازیان لە ئەرکەکەیان هێناوە.

سۆران عومەر لە نوسینێکدا دەڵێت “له‌لیستی موچه‌ی مانگی 7ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هەرێم، ئه‌وانه‌شی‌ وازیانهێناوه‌و داخڵی (هروب) بون ناویان خراوه‌ته‌ لیسته‌كه‌وه‌، تێیاندایە ئێستا حەشدی شەعبییە كەچی ناوی لە لیستی پێشمەرگە داخڵكراوەتەوە.

سۆران عومەر وتیشی “ئەوانەی وازیانهێناوەو داخڵی هروب بون و لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر گیراوە، ناویان خراوەتەوە لیستەکە! تێیاندایە ئێستا لەحەشدی شەعبییە کەچی ناوی لەلیستی پێشمەرگە داخڵکراوەتەوە، ئێستا ئەزانن بۆ تەوتين ناکەن؟”

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە “ئەمانە وازناهێنن لەوەی 32 ساڵە فێری بون، هەر بۆیە ئامادە نین لەبانکی حکومی تەوتين بکەن تاکو ئەم گەندەڵیانەیان هەر بەردەوام بێت، پێشمەرگەی حەقیقی بوە بە قوربانی ئەم بندیوارو ناڕاستییانەی کە قەت دەستبەرداری نابن. ئەمانە فێڵ لەشەیتانیش ئەکەن.”