تکایە واز بهێنن

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە دەسەڵات لە بانگەشەدا پارەی دزی و هەڕەشە بەکار دێنێت.

سەڵاحەدین بەهائەدین وتی کە چاوەڕوانی گۆڕانکاری لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکرێت و پێویستە لەم هەڵبژاردنانەدا ڕوو بدات.

ئاماژەی بەوەشکرد کە دەسەڵات لە بانگەشەی هەڵبژاردندا سنوری بەزاندووە و پارەی دزی و هەڕەشە بەکاردێنێت.

ڕاشیگەیاند کە حیزب هەیە پێنج ساڵە هاوبەشی دەسەڵاتە و ئێستا بۆ بانگەشە دەکشێتەوە.

سەڵاحەدین بەهائەدین ڕایگەیاند کە باشترە دەسەڵاتداران خۆیان دەست لە کار بکێشنەوە، چونکە خەڵک وشیار بوونەتەوە و ئەوەی پێشتر بۆیان چووتە سەر، ئیتر بۆیان ناچێتە سەر.